شەهید ئەبوو کانیرەشی
تایبەت بە شەهید ئەبووبەکری خزری ناسراو بە ئەبوو کانیرەشی، کادری بەوەج و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بۆکان.
|
لاپهڕهکان
ئهلبۆمی وێنهکان
وێبڵاگی دۆستان
|
باشترین پاداش
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پێدانی رێگایانە شەهیدی مەزن د. قاسملوو ئەم ماڵە خنجیلانەیەم بۆ شەهیدی رێگای ئازادی و سەربەستی کوردستان کاک ئەبووبەکر خزری (ئەبوو کانیرەشی) کردۆتەوە. کاک ئەبوو لە رۆژی 15ی جۆزەردانی 1342ی هەتاوی لە گۆندی کانیرەشی سەردەرابادی بۆکان لە دایک بوو. کاک ئەبوو کادرێکی تێکۆشەر، شۆرشگێر و بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان و دەوروبەری بوو کە رێکەوتی 11ی پووشپەری 1370 لە گەڵ هاورێیەکی بەئەمەگ و وەفاداری بە ناوی کاک جەلیلی رەحیمیان لە ئاوایی حوسێنمامەی بۆکان شەهید بوو (لە داهاتوویەکی نێزیک دا ژیاننامەی شەهید و وتار و بەرهەمە هونەری و نووسراوەکانی لێرەدا بڵاو دەکەمەوە). هیوادارم وەک یاری بەوەفای ئەم کەڵەپیاوەی وڵاتەکەمان، توانیبێتم خزمەتێکی بچووکم لە گەورەیی ئەو دا کردبێ! سڵاو بۆ رۆحی پاک و گۆری نادیاری! ئەمیر سوڵتانی |
, 14:40
,
Feb. 2, 2007
|
|
|
دواتر | پهڕه 2 له 2
| پێشوو
|
| |