شەهید ئەبوو کانی‌رەشی
تایبەت بە شەهید ئەبووبەکری خزری ناسراو بە ئەبوو کانی‌رەشی، کادری بەوەج و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بۆکان.
|
لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
وێبڵاگی دۆستان
|
| لە دەفتەری بیره‌وه‌ریه‌کانی شه‌هید ئه‌بووبه‌کر کانیه‌ڕه‌شی (1)له سه‌ره تای به‌هاری 62ی هه‌تاوی،ڕێژیمی دژی گه‌لی کۆماری یسلامی له ناوچه‌ی پێده‌شتی بوکان وه‌ک زؤر شوێنی دیکه ده‌ستی داهیه هێرشێکی پان و به‌رین.سه‌ره‌ڕای دانانی ده یان موڵگه‌ی سپا‌و به‌سیج و جێگیرکردنی چه‌ندین گوردانی ژاندارمه‌ری و گروهی به‌ناو زه‌ربه‌ت و چه‌کدارکردنی زوره ملی،گه‌له‌ک جار له هێرشه به‌رینه‌کاندا له هیزی شاره‌کانی وه‌ک میاندواو،ساینقه ڵااو قه‌رارگای هه مزه جێگیر له‌ناوجه‌ی شاروێرانی مهاباد ده هێنایه مه‌یدانی شه‌ڕ بؤ وه‌ی بهشکووبه خه‌یالی دوور له راستی بتوانی ئه‌وه‌ی که له قاموسی وان دا، دژی شورشه له‌و هه‌ریمه بیان تارێنن و ئهمجاربه پێی مه‌یلی خویان ئه‌سپی خویان تاودهن له مانگی پوشپه‌ری ئهوسالهدا، هێزوکومیتهی شارستانی بوکان به‌خۆی داهاته‌وه و خوی سازمان دا. گه‌ر لاو سه‌رو به‌نده دابوو که پاش تۆژینه‌وه یه‌کی هه‌مه لایه‌نه به‌ریاری دا که له قوولای ناوچه‌ی ئه‌حمه‌دی کۆر،ئالهشین،گه‌رانێکی سیاسیی،نیزامی لێ بدا. به‌شدارانی یه‌و گه‌شته . کومیته‌ی ناوجه‌ی ئالهشین ، ماموستایانی شورش له ناوجه‌ی بۆکان که کاتی پشوودانی هاوینیان بوو، ێهکهتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ێیران_بۆکان و لکی یه‌ک و دوو وسێ له هێزی به‌یان بوون.پاش تێ پیر بوون له‌و ناوجه ی نیزامی کراوی ئه حمه‌دی کۆر، په‌رینه‌وه له جاده‌ی قیله‌تاوی بۆکان، میاندواو،گه‌رانێکی جه‌ند ڕۆژه له ناوجه‌ی ئالهشین، ئیواره‌ی 8/4/62ی هه‌تاوی هه‌ر له‌و ناوچه‌یه به دوو ده‌سته دابه‌ش بووین، ده‌سته‌ی یه‌که‌م له گوندی گامێشان . ده‌سته‌ی دووهه‌م له ئاوایی ئهربهنووس جێگیر بووین نێوان ئه‌و دوو گۆنده یه‌ک سه‌عاته رێ یه‌و هه‌ڵکه‌وتوو له شێمالی ڕۆژهه‌لاتی شاری بۆکانن. ئه‌م ئیواره‌یه کاته‌ک چوومه ناو گۆندی ئهربهنووس وه‌ک هه‌موو گونده‌کانی دیکه هاوکات له گه‌ڵ پێشوازی هه‌موو لایه‌نه‌ی دانیشتوان روو به‌روو بووین به گۆرجیش له لاێه‌ن ئه‌و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه دابه‌ش کراین و بۆ ماڵ بردیانینه‌وه. له‌و گونده‌ش وه‌ک زۆربه‌ی ئاوایه‌کانی کوردسان فقری ماددی، کۆمه‌لاێه‌تی وفه‌رهه‌نگی وه‌ک ئاوئنهی بالانوئن خۆی ده‌نواند.تهوسووت بوونی روومه‌تیان، ره‌نگی بزرکاو، ده‌ستی قهلهشاو، جلک وپێڵاویان شاهیدی بۆ بێ به‌شی و به‌ش مه‌ینه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌و زه‌حمه‌تکێش بوونی ئه‌وانی ده‌دا. هه‌رواها له شێوه‌ی وتوووێژو به‌یانیان وه گیان هاتن و بێ زاری و جارزی له چه‌نگ باری گرانی و سیاسه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی شه‌و په‌ره‌ستانی ئاخوندی به جوانی خۆی ده نواند.تازه ڕۆژ ستۆادی هه‌ڵدابوو، مزگهنی ڕۆژێکینۆێی ، سه‌ر له‌نوێ به پاڵه‌و پاراوچیهکان ده‌دا که ده‌سته‌وملانی ره‌نج و کۆیره‌وه‌ری وه ره نێوهێنانی کاری کشت و کاڵواته مووجه‌و مه‌زراکانیان بن بۆوه‌ی به‌ڵکوو بتوانن ژیانی ئاسایی ماڵ و منداڵیان دابین که‌ن.رێکه‌وتی ئه‌و ڕۆژه که ده‌بوو به 9/4/62ی هه‌تاوی له نه‌کاو که‌مین ئاگاداری کردین که هێزی چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له چه‌ند به‌رزایی به‌دی ده‌کرێن و به‌ره‌و ئه‌مه‌ش له حاڵی جم وجۆڵ دان.فه‌رمه‌نده‌ی هێز ئه‌وکاته کاک خلیل زارعی بوو که به داخه‌وه له رڕهکهوتی 2/9/64ی هه‌تاوی به ده‌ستی جه‌لاده‌کانی ڕژیم له زیندانی کرماشان ئعدام کرا،که له گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه بووکه له گوندی گامێشان جێگیربوون. به‌ڵام فه‌رمه‌نده‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه له پێشمهرگهکانکه له گوندی ئهربهنووس جێگیر بووین کاک قاسمی باقی که ئه‌و کات فه‌رمه‌نده‌ری لکی دووی گێزی به‌یان بوو موخابنله رهکهوتی 9/2/64ی هه‌تاوی به ده‌ستی کۆمه‌له له ناوجه‌ی باغڵوجه له ناوچه‌ی تورجان شه‌هید کرا.هاوڕێی فه‌رمانده‌ر وه‌ک هه‌میشه بێ شڵێژان و ده‌سته‌پاچه و دوودڵی و گومان،کۆمانی کرده وه و سازمانی داین. سازمان دانه‌که‌ی وه‌ها ماهیرانه و ژیرانه بوو که هه موو شوێنه ئیستراتیژیهکان و نوخته حهرهکهتیه ئحتمالیهکانی ده‌گرته‌وه. له گه‌ڵ ته‌واو بوونی گه‌ڵاله‌ی داڕێژراوی به‌رپرسانی خواره وه ترههست به بهرپهسکردنێکی ته‌واو،به له به‌ر چاو گرتنی گرینگی شوێنه‌کان به‌ره‌و شوئینی دیاری کراووهرێ که‌وتین. وا دیار بوو (له دووایش دا ڕوون بووه)که چه‌کداره‌کانی ڕێژیمی دژی مرۆڤایه‌تی هه‌ستیان به بوونمان له گوندی ئهربهنووس نه‌کردبوو به‌ڵکوو پێیان وا بوو هه‌ر له گوندی گامێشانین. هه‌ر بۆی‌و به سێ تۆیتا که هه‌ڵگری نه‌فه‌رات و دووشکه بوون،بێ سڵ بوون له ڕێگای جامه‌رده‌وه که به نێوان دوو ته‌پۆڵکی بجووک دا ده‌هاتنه ئاوایی ئهربهنووس، له گه‌ڵ دابارینی گزینگی خۆر به سه‌ر ئه‌و ناوه دا ڕێژنه بارانی گوللەی پێشمه‌رگه به سه‌ر لشکرانی جه‌هڵ و نه‌زانی داباری. ئه‌و بهرههههسته شۆڕشگێڕانه‌یه بۆ هێزه‌کانی ڕێژیم هێنده کوت و پڕ‌و به سام بوو ئیدی ده‌ستیان پێ نه‌کرایه‌وه. له ئه‌وه‌ڵین ده‌ستڕێژدا 15 که‌س کوژران و بریندار بوون، هه‌ر سێک تویتاکان که‌وتنه ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کان.ئه‌وه‌ی هێزی پێی مابوو، بۆی مابوو ڕای کردن بوو. له ڕاکردن دا هه‌ر وه‌ک بۆقی ناو ۆهرێزیان لێ هاتبوو. که به دوای یه‌ک بە گوللەی رێبوارانی رێگای دێموکراسی و خودموختاری لاقیان له به‌ز ده چوو وتێک هه‌ڵده گلان، پاش ته‌رتوو تونا کردنی ئه‌و ده‌سته‌یه له چه‌کداره‌کانی ڕێژیم، ده‌ست بهشناسایی کرا، که له ناو کهلاکهشناسایی کراوه‌کاندا فه‌رمه‌نده‌ی له خۆبایی و درنده به ناوی نوری که له ئه‌زێت و ئازاری خه‌لکی ناوچه ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو ، به‌دی ده‌کرا.(له کاتی خۆی دا ڕادیو تاران باسی له سه‌ر کرد.)هێرشی دوژمن به‌مه دوایی پێ نه‌هات، هاوکات له گه‌ڵ کات ژمێر کاتی خۆی به‌ره‌و ناشتان ده‌پێوا هێزه‌کانی ڕێژیم به لێشاو شاڵاویان بۆ شوێنی شه‌ڕه‌که ده‌هێنا.هه‌ر بۆیه جار له‌گه‌ڵ جار شه‌ڕ له‌م شه‌ڕگه‌یه گه‌رم تر ده بوو. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هاوڕێیانی جێگر له گوندی گامێشان له گه‌ڵ گاوڕی فه‌رمانده کاک خهلحل زارعی خۆیان گه‌یانده شۆنی شه‌ڕکه. به گه‌یشتنی وان و زۆری گێزهکانی دوژمن بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ هه‌ر به‌م شه‌ڕگه‌یه ڕانه‌وه‌ستی. ئه‌و جاره فه‌رمانی فهرمهندهره به‌کرێگیراوه‌کان هێرشیان به شێوه‌ی گازه مبووری به‌رین تر کرد. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و باشوور ڕاوه ستین ده‌ستی چه‌پ به‌ره‌و جیای دوونده مهره ز ده‌ستی ڕاست به‌ره و ته‌لانه‌کانی ته‌نیشت ئاوایی وه‌رێ که‌وتن. به‌و هه‌ڵوێسته نا جوامێرانه یان دوو شه‌ڕگه‌ی دیکه کراوه .له هه‌ر دووکی ئه‌و شهڕگانه به ده‌ست وبردی مێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌کان وه‌ک شه‌ڕگه‌ی هه‌وه ڵیان سه‌ریان وه به‌ردی ئهحهدکهوت. چوهن هاوکات له‌گه‌ڵ نیزیک بوونه وه یان درانه به‌ر ده‌ست ڕێژی ئاڕپیچی و جه‌که سووکه‌کان . له‌م دوو شهڕگهیهش ورهبهردراوهکان وه‌ک گه‌ڵای زه‌ردی خه‌زه‌ڵ وه‌ری پاییزی ده‌که‌وتنه سه‌ر یه‌ک، هه‌ر بۆیه ڕق و قینی بوغز له زگانهیان زیاتر هاڵدهجوو داوای هێزی یارمه‌تی ده‌ریان ده‌کرد. پاش ماوه‌یه‌ک گروی به‌ناو زه‌ربه‌تیه‌کانی، میاندواو، ساینقه‌لا ویه‌ک شه‌وه و ئه‌بووزه‌ڕ له بۆکان نیان گێنا مه‌یدانی شه‌ڕ. به‌ڵام کوا هێزی تازه نه‌فه‌س و زۆر و بۆری بێ یمان و بێ وره ئه‌توانێ له بهرامبربیرو باوه‌ڕی شوڕشگێڕی ویرادهی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌ی دئێموکرات که پاره‌زگاری ویست و داخوازی گه‌لێکی ژێر ده‌ست و چه‌وساوه‌یه خۆرادگرێ و به‌ربه‌ره‌کانی بکا ت.ئه‌و گێزه حهساوهیهش گاته مه‌یدان و شانسی خۆیان تاقی کرده‌وه. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش به به‌جێ هێشتنی چه‌ند لاشه‌ی بێ گیان به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به‌یان و شۆرهلاوانی یه‌که‌تی لاوان و مامۆستایانی شۆڕش ۆاشهکشهیهکی ناچاریان به سه‌ر دا سه‌پا. به له ده‌ست دابوونی ده‌ستگای کۆنترۆڵی بێ سیم به ته‌واوی له شه‌گ و شڕی و پڕشوو بڵاوی و سه‌رلێشێواویان ئاگادار بووین. ئه‌م جاره داوای هێزی هه‌وایان کرد له سه‌عاتی 12.30ینیوهڕۆ دوو فانتۆم و سێ هێلکوۆتێڕ هاتنه سه‌ر مه‌یدانی شه‌ڕ،دوو فانتۆمه‌کان به سه‌رمان دا خولیان ده‌داو به نیازدهیان هیست کاس و ورمان بکه‌ن و وره‌مان پێ کزکه‌ن هه‌ر بۆیه پی تاپیتا دیواری سه‌وتیان ده‌شکاند . سێ هێلیکوپتێڕهکانیش که یه‌کیان شناسایی وفهمهندهری بوو.دوانه‌که‌ی دیکه‌یان زۆر به‌خه‌ستی مه‌یدانی شه‌ڕیان به شێست تیر‌و ڕاکێت ئاگر باران ده‌کرد.له‌و ماوه‌یه‌دا ئاگری تۆپی 105میلیمیتر و تفه‌نگی 106 میلیمیتری خۆمپاره،کاتوێشاو چه‌که‌کانی دیکه بێ پسانه‌وه سه‌نگه‌ری ڕۆڵه به جه‌رگه‌کانی دئێموکراتی دادهنێژت. زرم و کوت، بۆنی باڕووت و شینه دووکه‌ڵی چه‌که‌کان و له لایه‌کی دیکه‌وه ئاگروگڕو بڵهسهو دووکه‌لی سووتمانی ده‌غڵ و دان‌و بژێوی جووتیاران وه‌ک مژهکی به‌هێز شوێنی شه‌ڕه‌که‌ی داگرتبوو، بۆنی باڕووت وبۆجروکی ئه‌م سووتمانه بێ ئه‌مانه مێشکی ئینسانی هه‌راسان ده‌کرد و ویژدانی نوستووی زۆر که‌سی وه‌خه‌به‌ر ده‌هێنا. |
,23:16
,
Jul. 5, 2007 ,
|
لینکی بابه‌ت |
|
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پێدانی رێگایانە شەهیدی مەزن د. قاسملوو ئەم ماڵە خنجیلانەیەم بۆ شەهیدی رێگای ئازادی و سەربەستی کوردستان کاک ئەبووبەکر خزری (ئەبوو کانی‌رەشی) کردۆتەوە. کاک ئەبوو لە رۆژی 15ی جۆزەردانی 1342ی هەتاوی لە گۆندی کانی‌رەشی سەردەرابادی بۆکان لە دایک بوو. کاک ئەبوو کادرێکی تێکۆشەر، شۆرشگێر و بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان و دەوروبەری بوو کە رێکەوتی 11ی پووشپەری 1370 لە گەڵ هاورێیەکی بەئەمەگ و وەفاداری بە ناوی کاک جەلیلی رەحیمیان لە ئاوایی حوسێن‌مامەی بۆکان شەهید بوو (لە داهاتوویەکی نێزیک دا ژیاننامەی شەهید و وتار و بەرهەمە هونەری و نووسراوەکانی لێرەدا بڵاو دەکەمەوە). هیوادارم وەک یاری بەوەفای ئەم کەڵەپیاوەی وڵاتەکەمان، توانیبێتم خزمەتێکی بچووکم لە گەورەیی ئەو دا کردبێ! سڵاو بۆ رۆحی پاک و گۆری نادیاری! ئەمیر سوڵتانی |
,14:40
,
Feb. 2, 2007 ,
|
لینکی بابه‌ت |
|
|
| |